لە پارێزگایەکی عێراق بەهۆی "کەوتنەخوارەوەی تەنێکی نامۆ" پێنج منداڵ بریندار دەبن
- هەواڵ
- 21 حوزەیران
دیمەنی ساتی کەوتنە خوارەوەی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای دوجەیلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین تەنێکی نامۆ کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە پێنج منداڵ برینداربوون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی عێراق بە دۆخێکی خراپ لە ڕووی ئەمنییەوە تێپەڕدەبێت، هەرچەندە تائێستا هۆکاری ڕووداوەکەی ئەمڕۆی دوجەیل ئاشکرا نەکراوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت لەماوەی داهاتوودا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 6:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج منداڵ لە گەڕەکی جومعەی قەزای دوجەیل بەهۆی کەوتنەخوارەوەی تەنێکی نامۆ برینداربوون، بریندارەکانیش بەهۆی پارچەی تەنە نامۆکە برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەرکردنیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و لەماوەی داهاتوودا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا