ڕێگە بە هاووڵاتیان نادرێت پایسکیل و سکۆتەر ببەنە پارکی سامی عەبدولڕەحمان
- ژینگە
- 26 حوزەیران

دیمەنی پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە ئاسمانەوە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ڕێگە بە هاووڵاتیان نادرێت پایسکیل و سکۆتەر ببەنە نێو پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر و بەڕێوەبەری پارکەکە هۆکارەکەی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە هاونیشتمانیان گلەیی دەکەن لەوەی ڕێگەیان پێنادرێت پایسکیل و سکۆتەر ببەنە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر، ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: جەمیل حوسێن، بەڕێوەبەری پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر بۆ پشوودان و بەسەربردنی کاتەکانیان سەردانی پارکەکە دەکەن، بۆیە ناکرێت هەر کەسێک پایسکیل و سکۆتەرێک لەگەڵ خۆی بهێنێت، ئەمە جەنجاڵی دروست دەکات و دەبێتە هۆی ڕووداوی نەخوازراوی وەک شێلانی هاووڵاتیان بە گشتی و منداڵان بە تایبەتی، هەروەها شکانی دارەکانی نێو پارکەکە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بەپێی پێویستیی پارکەکە ژمارەیەک پایسکیل لەوێ دانراون و گەشتیاران دەتوانن بە کرێی بگرن، هەروەها خاوەنی ئەو پایسکیلانە بەشێوەی گرێبەست لەوێیە و لەکاتی ڕووداوە نەخوازراوەکاندا بەرپرسیاریەتیی تەواوەتی هەڵدەگرێت.
ئەمەش بزانە: پارکی سامی عەبدولڕەحمان گەورەترین پارکی هەولێرە، ڕۆژانە هەزاران کەس ڕووی تێدەکەن، پارکەکە سیمایەکی جوان و دڵگیری بە هەولێر بەخشیوە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژینگەی شارەکە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش