ئاڤا نیوز
لە شاری دهۆك پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری جێبەجێ دەكرێت، قۆناغی یەكەمی تەواو بووە و كارەكانی قۆناغی دووەمیش، ڕێژەی 85%ـی تەواو بووە.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەی پارکی سەرهەڵدان لە شاری دهۆک، وەکو پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم دروست دەكرێت، چەندین خزمەتگوزاریی گەشتیاری لە خواردنگە، نافوورە، گۆڕەپانی ڕۆمانی، شوێنی وەرزش و یاریگە لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: شێروان حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی دهۆك لە بارەی پرۆژەكە تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، پاركی سەرهەڵدان دەبێتە پێنجەم پاركی گەورەی شاری دهۆك و ڕێژەی سەوزاییەكەی 75%ـە و قۆناغی یەکەمی کۆتایی هاتووە و قۆناغی دووەمی کارەکانی، بە ڕێژەی 85% تەواو بووە.
بۆچی گرنگە: تەواوبوونی پارکی سەرهەڵدان، سیمایەکی جوانتر بە شاری دهۆک دەبەخشێت و دەبێتە شوێنێکی گەشتیاریی ناوچەکە. هاوکات کاریگەریی لەسەر پاککردنەوەی ژینگەی شارەکەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش