
دیمەنی ئاگرەکە و سووتانی سندووقەکانی بەخێوکردنی مێش. وێنە؛ پۆلیسی دارستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی جێهێشتنی پاشماوەی ئاگر لەلایەن گەشتیارانەوە، ئاگرێكی گەورە لە سنووری گوندی غەزینەی سەر بە شارۆچكەی ماوەت كەوتەوە، بووە هۆی سووتانی 150 سندووقی بەخێوكردنی هەنگ، پۆلیس بەدوای دۆزینەوەی تۆمەتبارانن.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی حوزەیران، ئاگرێك لە سنووری گوندی غەزینە سەر بە شارۆچكەی ماوەت كەوتەوە و نزیكەی 50 دۆنم زەوی گرتەوە، دەستبەجێ هێزێکی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، بە هەماهەنگی و هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاگركوژێنەوەی ماوەت و خەڵكی گوندەكە، توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
لێدوانی فەرمی: هێمن کەمەرخان، لە بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی ئاگرەكەوە بە ڕووبەری 50 دۆنم، پووش و پاوان و داری سروشتی سووتان، هەروەها 150 سندووقی بەخێوكردنی هەنگ و كۆمەڵێك كەلوپەلی هاووڵاتیان لەناوچوو.
هۆكارە زانراوەكان: بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی دارستانی ماوەت، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە بووە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش