وەزیرێکی کوردستان: بەمزووانە کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

  • بزنس
  • 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزیرێکی کوردستان: بەمزووانە کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و سەرۆكی تیمی وزاریی پارتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت لەم ڕۆژانە كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.

چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 2025-06-24، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەك لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فایەق زیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كرد و باسیان لە گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد بە ئامانجی چارەسەركردنی گرفتەكە، ڕۆژی دواتر كۆبوونەوەكانی هەردوو شاندی دانوستاندكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەستیان پێكردەوە و لە چەند ڕۆژێكدا ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەدوای یەك لە هەولێر و بەغدا ئەنجام دران.

بڵاوكراوەی فەرمی: پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی تیمی وزاریی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك نووسینێكی سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت: بە هەوڵی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەم ڕۆژانەدا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت کە مافێكی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، بێگومان حکومەتی ھەرێمیش خۆی بە بەرپرسی مافەکانیان دەزانێت، بۆیە سەرۆكی حكومەت زۆر جاران دەڵێت فەرمانبەران ئەرکیان لەسەر شانمانە و قەرزاریانین.

لەلایەكی دیكەوە: پشتیوان سادق لە بەشێكی نووسینەكەیدا ڕەخنە لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی كوردستان دەگرێت و دەڵێت: بە درێژایی مێژوو، لە زۆربەی وڵاتانی دنیا كاتێك وڵاتێك دەكەوێتە نێو شەڕێكەوە، ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەكە، هەموو چالاكییەكانی خۆیان دژ بە دەوڵەتەكە رادەگرن، لە ئیسرائیل و ئێران دوو نموونەی زۆر تازەن، ئۆپۆزیسیۆنەكان دۆخەكەیان نەقۆستەوە، كەچی لە هەرێمی كوردستان، نەك هەر چالاكییەكانی خۆیان لەناو سۆشیال میدیا زیاد كردبوو، بەڵكو ڕیكلامیان بۆ دەیان بوختان و قسەی هەڵبەستراو دەكرد كە دژ بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و تەنانەت دژ بە گەلی كوردستانیش بوو. تا ئێستا یەك هێز و لایەنی سیاسی (ئەگەر ناویان لێ بنێین ئۆپۆزسیۆن)، بەرامبەر بە برسیكردنی خەڵكی كوردستان بۆ جارێكیش پەنجەی تۆمەتیان بۆ بەغدا درێژ نەكردووە. ئەمە لە هەر وڵاتێكی دیكە بووایە، لێپێچانەوەی تووندی لەسەر دەكرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ