
دیمەنی خۆڵبارین لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی ژینگە دەڵێت، ئەمساڵ زۆرترین دیاردەی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی تۆز ڕوویداوە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەمەش لێکەوتەی کەمبارانی ئەمساڵە.
وێنە گەورەکە: بەپێی قسەی پسپۆڕانی بوارەکە، زستانی ئەم ساڵ ڕێژەیەکی کەمی باران باریووە، ئەمەش بووەتە هۆکاری زۆربوونی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی تۆز لە بەشێکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: د.ڕێبەر مزوری، پسپۆڕی ژینگە و مامۆستای زانکۆ بە ئاڤا میدیای وت، نەخشەی مانگە دەستکردەکان دەریدەخات، لە شاری هەولێر لە کۆی 65 ڕۆژ واتا لە 2025-05-01 تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 45 ڕۆژ تۆز و خۆڵ هەبووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر بەرزە و لێکەوتەی خراپی لەسەر ژینگە هەیە، تەنیا یەک سوودی هەیە ئەویش تاڕادەیەک پلەی گەرمی دادەبەزێنێت، ئەو ڕۆژانەشی تۆز و خۆڵ نەبووە، بەو مانایە نییە کە ژینگە پاک بووبێتەوە، بەڵکو ڕێژەی تۆز و خۆڵەکە کەم بووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی پسپۆڕەکەی ژینگە، ئەمساڵ نەتەوەیەکگرتوەکان ئامارێکی لەبارەی تێکچوونی ژینگەی عێراق بڵاوکردەوەتەوە، لە ئامارەکە هاتووە، تا ساڵی 2030 لەماوەی پێنج ساڵی ئایندە، لە کۆی 365 ڕۆژی ساڵ، 270 ڕۆژی دەبێتە خۆڵبارین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش