کەشناسیی عێراق: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە
- ژینگە
- 5 تەممووز

دیمەنی شاری هەولێر لەکاتی خۆڵبارین
ئاڤا نیوز
دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینیی به‌رده‌وامیی خۆڵبارین و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می پله‌كانی گه‌رما بۆ ئەم هەفتەیە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە، کەشوهەوای سبەی یەکشەممە بەمشێوەیە دەبێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئاراسته‌ی (با) لە باكووری ڕۆژئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌ی له‌نێوان 10-20كم/ لە كاتژمێرێکدا دەبێت، لە کاتەکانی ڕۆژدا چالاكتر ده‌بێت و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 30-40 کم/ لە كاتژمێرێکدا، كه ده‌بێته هۆی خۆڵبارین لە هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوور.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت: کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە به‌گشتی ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی ڕۆژی پێشوو ده‌بن.
- ڕۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باکوور كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه و له ناوچه‌کانی باشووریش هاوشێوه‌ی ڕۆژی پێشوو ده‌بن.
- ڕۆژی چوارشەممە له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له ناوچه‌ی باكوور نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی ڕۆژی پێشوو ده‌بن.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی دهستهكە، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی بۆ سبەی یەکشەممە به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: بەغدا، دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین، واست و دیوانییە 41 پلە، هەولێر 39 پلە، سلێمانی 38 پلە، نەینەوا و ئەنبار 40 پلە، کەربەلا، نەجەف، بابل، ناسریە و موسەننا 42 پلە، میسان و بەسرە 44 پلە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش