
ئەو ئاگرەی لە دهۆک لە دارستانەکانی زاویتە کەوتەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو ئاگرەی لە سنەوبەرەکانی زاویتە کەوتەوە، زیاتر لە 300 دۆنم دارستان سووتا. وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆکیش دەڵێت، دوای زیاتر لە 20 کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 3/7/2025، ئاگرێکی گەورە لە دارستانی سنەوبەرەکانی زاویتە کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر دارستانەکە کەوت. هاوکات دوای زیاتر لە 20 کاتژمێریش توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەقید بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە ئاڤا میدیای گوت: بە بەشداری حەوت تیمی بەرگریی شارستانیی، هێزی دهۆکی پێشمەرگەی ژینگە، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان و تیمی فڕۆکەوانی، دوای زیاتر لە 20 کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیاتر لە 300 دۆنم دارستان سووتا.
- هۆکاری ئەم ئاگرە تا ئێستا دیار نییە و لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە هۆکاری ئاگرەکە پێکهێنراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 450 ئاگر لە سنووری پارێزگای دهۆک کەوتوونەتەوە، لەو ڕووداوانە سێ کەس لە سووتان ڕزگار کراون و دوو کەسیش گیانیان لەدەست داوە، بەشی زۆری ئاگرەکانیش سووتانی دارستان و پووش و پەڵاش بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش