ئاڤا نیوز
شارەوانی هەولێر ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە زبڵ و پاشماوە فڕێ دەدەن و هۆشدارییان پێدەدات، سزای ئەو کەسانەش دەدرێت کە سەرپێچی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک بارهەڵگر لە شوێنی قەدەغەکراو، هەڵسان بە فرێدانی پاشماوەی خانووبەرە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بارهەڵگرەکانی دەستنیشانکرد و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردن.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە وەزارەتی شارەوانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوو بارهەڵگر زبڵ و پاشماوەیان لە شوێنی قەدەغەکراو فڕێ داوە و ژینگەیان پیسکردووە، لە بەرامبەر کارە سەرپێچیەکانیان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دوو گۆرەپانی گەورەی گەرەکی نیشتیمان و گەلاوێژ یان پێ پاککراوەتەوە، وەکو سزایەک بۆ ئەو سەرپێچیەی کە کردوویانە.
زانیاریی زیاتر: پێشتریش پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاندبوو، هەر کەسێک زبڵ و پاشماوە لە شوێنە گشتییەکان فڕێبدات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە سزا دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: شارەوانی بەردەڕەش سزایەکی نوێی دەرکردووە، هەر بارهەڵگرێک پاشماوەی خانوو لەو شوێنانەی بۆیان دیاریکراوە فڕێ نەدات، بڕی 500 هەزار دینار سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش