
دیمەنی خۆفێنکردنەوەی دوو هاووڵاتی لە بەغدا بەهۆی گەرماوە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی گەرما لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات و پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز ببنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە، پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی دووشەممە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو نزیکەی 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە. لە بەغدای پایتەخت بەرزترین پلەی گەرما 43 پلە تۆمار دەکات، لە هەولێر 40 پلە و لە بەسرە 45 پلە دەبێت.
لە هەمان کاتدا: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا، ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەهۆی شەپۆلی دەریای ناوەڕاستەوە، شەپۆلێکی گەرم ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەر دێت و کەشوهەوا گەرم دەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: کاریگەریی شەپۆلە گەرمەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر دەبێت، بەجۆرێک ڕۆژی سێشەممە لە زۆربەی ناوچەکان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە دەبینێت. پێشبینی دەکرێت لە پارێزگای میسان بەرزترین پلەی گەرما بگاتە 47 پلە و لە بەسرە و زیقار 46 پلەی سیلیزی تۆمار بکرێت.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ڕۆژانی چوارشەممە تا هەینی، دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما لە ئاستە بەرزەکانیاندا دەمێننەوە، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک لە کۆتایی هەفتەدا. ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور ئەگەری دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور هەیە.
هەروەها باس لەوە کراوە کە با بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و بە خێرایی مامناوەند هەڵدەکات، کە لەوانەیە لە هەندێک ناوچە ببێتە هۆی خۆڵبارین بەتایبەتی لە کاتەکانی نیوەڕۆدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش