ئاگرێکی گەورە لە سنووری قەرەداغ و گاپیلۆن لە سلێمانی 600 دۆنم دارستانی سووتاندووە
- ژینگە
- 8 تەممووز

ئاگرەکەی گاپیلۆن. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بە هۆی دوو ئاگری گەورە لە سنووری قەزای قەرەداغ و ناحیەی گاپیڵۆن سەدان دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتاون.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی دووشەممەوە ئاگرێکی گەورە لە بەرزاییەکانی پشت گوندی جافەران لە سنووری قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی کەوتووەتەوە، تا ئێستاش نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، لە ناحیەی گاپیڵۆنی سنووری قەزای شارباژێڕیش نزیکەی 600 دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتان.
لێدوانی فەرمی: شیرین مەحموود، قایمقامی قەزای قەرەداغ بە ئاڤا میدیای گوت: تیمەکان لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت و بکوژێنرێتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا گوتی: لە دوێنێ کاتژمێر 11ی بەیانییەوە ئەو ئاگرە کەوتووەتەوە، ناوچەکە سەختە و هیچ ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە ناگاتە شوێنی ئاگرەکە، ئەمەش کۆنتڕۆڵ کردنی سەخت کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئاگرەکەی گاپیڵۆن لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن کۆنتڕۆڵ کرا، بەڵام بەهۆی ئەو ئاگرە نزیکەی 600 دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش