ئاڤا پێشنیازی لیژنەکەی سوودانی لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکات

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئاڤا پێشنیازی لیژنەکەی سوودانی لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکات

گرافیکی پرسی مووچە

ئاڤا نیوز

بڕیار بوو پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسی مووچە هەڵوێستی تووند بەرامبەر بەغدا وەربگرێت و بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بدات، بەڵام پەیامێکی نووری مالیکی و چەند بەرپرسێکی شیعە هەڵوێستی پارتییان دواخست.

چیرۆکی سەرەکی: مەکتەبی سیاسی پارتی ئەمڕۆ کۆبووەوە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی بژاردەکانی بەردەم کورد بەرامبەر بەغدا، کە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی یەکێک بوو لە بژاردەکان، بەڵام پێش ئەوەی بڕیاری کشانەوە بدرێت، پەیامێک لە سەرکردە شیعەکانەوە گەیشتە سەرۆک بارزانی و داوا دەکەن ئەو کارە نەکەن، کێشەکان چارەسەر دەکەن.

لێدوانە فەرمییەکان: 

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای وت: چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیارێکی ئەرێنی بدرێت

سەرچاوەیەکی دیکەی حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: فشارە سیاسییەکان بەو ئاراستەیەن ئەم هەفتەیە مووچەیەک بۆ مووچەخۆرانی کوردستان خەرج بکرێت، ئەو لیژنەیەی لە حکومەتی عێراق پێکهێنراوە پیشنیاز بۆ سوودانی دەکات مووچەیەک خەرج بکرێت تاوەکو هەولێر و بەغدا رێک دەکەون.

زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەم سێشەممەیەدا بڕیاری ناردنی مووچە بدات، بەڵام مەرجی هەیە هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکات لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت، پشکی هەرێمی کورداستان لە نەوت بۆ ناوخۆ، پشکی حکومەتی عێراق لە داهاتی نانەوتی ناوخۆی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ