
وێنەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، پێنج وەزارەت لەتەواوکردنی پرۆژەکانیاندا لەئاستی پێویستدا نین و کەمتەرخەم بوون.
لێدوانی فەرمی: محەمەد بەلداوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانان و ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەو وەزارەتانە ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردرابوو نەیانتوانیوە بە ئەنجامی بگەیەنن".
زانیاریی زیاتر: بەلداوی هۆکاری ئەم کەمتەرخەمیەی گەڕاندەوە بۆ "ئەگەری دروستبوونی کێشەی دارایی بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی یاسای بوودجە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئەو وەزارەتانە بوودجەی پێویستیان بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان نەکردووە، هەروەها پڕۆژە هەیە لەبنەڕەتدا بەشێوەیەکی دروست پلانی بۆ دانەنراوە بۆیە پەکی کەوتووە". بەلداوی وای گوت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، ئەگەر لەو وادەیەدا خشتەی بوودجەی ساڵی 2024 ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەکرێت، ڕەنگە تا مانگی حەوت دوابکەوێت، چونکە ڕۆژێک دواتر وەرزی پشووی یاسادان دەستپێدەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نەرمیی دەنوێنێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران ئیسرائیل باس لەوەدەکات کە مووشەکێک ئاڕاستەی ژووری نووستنەکەی کراوە
48 خولەک لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون