حكومەتی عێراق: لە ئیدارەدانی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەركەوتوو بووین
- کوردستان
- 2024-05-11

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حكومەتی عێراق باسی ئیدارەدانی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆتاییهێنانی ئەركی یۆنامی لە عێراق دەكات، دەڵێت "حکومەت سەرکەوتوو بوو لە ئیدارەدانی دۆسیەی کەرکووک و پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان".
وێنە گەورەكە: هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەرەو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان هەنگاو دەنێن و سەرۆكوەزیران بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییان كردووە، بەڵام هێشتا عێراق لە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان جددی نییە.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی ـ گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: حکومەت سەرکەوتوو بوو لە ئیدارەدانی هەندێک دۆسیەی هەستیار، وەکو دۆسیەی کەرکووک و پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، حکومەت دەستپێشخەری کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان کە بەشێکیان ئەرکی یۆنامی بوون لە عێراق.
زانیاریی زیاتر: کۆتاییهێنان بە کاری یۆنامی لە عێراق، لەسەر داوای بەغدا بووە و کۆتاییهێنان بە کاری سیاسی یۆنامی لە عێراق نابێتە ڕێگر لە بەردەوامیی کاری ئاژانسە نێودەوڵەتییە مرۆییەکان لە عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی یۆنامی ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و تێیدا هاتووە: "پێویستمان بە ئەرکی یۆنامی نەماوە و داوا دەکەین لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی بە ئەرکی یونامی بهێنرێت".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 88 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووردەخاتەوە
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە کەرکووک بەتەواوی کوژایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پێشانگای سەبەتەی ترێ دەکرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
بەشە بەنزینی دهۆک گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی شێخ و كەسایەتیی هۆزەكانی عێراق كۆ بووەوە