
هێزێکی سوپاسی پاسدارانی ئێران لە کاتی نمایشی سەربازی، سەرچاوە: britannica
ئاڤا نیوز
حکومەتی کەنەدا دەست بە ڕێککارەکان دەکات بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
لێدوانی فەرمی: دۆمینیک لیبلانک، وەزیری سەلامەتی گشتیی کەنەدا بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاندووە: "ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی بەڵگەی زۆر بەهێزە لە دژی ئێران، کەنەدا هەموو هەوڵێک دەگرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکانی سوپای پاسداران".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆپۆزیسیۆنی کەنەدا لەمێژە داوا دەکات سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام حکومەتی کەنەدا خۆی لەم هەنگاوە بەدوور دەگرت و پێیوابوو "ئەو کارە مەترسیدارە و دەرئەنجامی نەخوازراوی دەبێت". بڕیارەکەS لەسەر بنەمای یاسا و هۆشداریی دەزگا ئەمنییەکان دراوە نەک لە ئەنجامی فشاری سیاسی.
ئەمەش بزانە: کەنەدا لە ساڵی 2012 ەوە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران پچڕاندووە، ئەمریکاش لە ساڵی 2019 ەوە سوپای پاسدارانی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە.
بۆچی گرنگە: هەر گرووپ و ڕێکخراوێک بخرێتە لیستی تیرۆرەوە لەگەڵ هەر کەس و لایەنێک کە پشتیوانی دەکات، هەموو جۆرە پەیوەندیی و مامەڵەیەکی لەگەڵ قەدەغە دەکرێت، دەتوانرێت سەرچاوە داراییەکانیشی بلۆک بکرێن. دەشێت لێکۆڵینەوەش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پێشووی ئێرانی دانیشتووی کەنەدا بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا