
وێنەی سەگێکی بێلانە لە نێو پەناگەی هەولێر بۆ ئاژەڵە بێلانەکان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
تا ئێستا زیاتر لە نۆ هەزار سەگی بێلانە لە پەناگەی سەگە بێلانەکانی هەولێر کۆکراونەتەوە، بەڵام دوای پڕۆسەی لەزاوزێخستنیان (خەساندن) هەموویان دوور دەخرێنەوە بۆ دەرەوەی شارەکان.
وێنە گەورەکە: دوای زۆربوونی سکاڵای هاووڵاتییان لە زۆربوونی سەگی بێلانە، ساڵی ڕابردوو لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، پەناگەی هەولێر بۆ ئاژەڵە بێلانەکان دروست کراوە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لە 11 مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا نزیکەی نۆ هەزار و 500 سەگ کۆکراونەتەوە، لەو ژمارەیە تەنیا هەزار و 500 سەگ لە پەناگەکە ماونەتەوە، ئەوانی دیکە لە زاوزێ خراون و لە شوێنی دوورەدەستی ئاوەدانی گەڕێنراونەتەوە ناو سروشت.
زانیاری زیاتر: لە پەناگەی هەولێر بۆ ئاژەڵی بێلانە، ڕۆژانە پێنج سەگ لە زاوزێ دەخرێن، بەڵام ژیار جەلال دەڵێت، ئەو پڕۆسەیە زۆر بە سستی بەڕێوە دەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ئاماری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، لە پێنج مانگدا 236 حاڵەتی گازگرتنی سەگ تۆمار کراوە، ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی پار بە تێکڕا 703 حاڵەت تۆمار کرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 20 خولەک لەمەوپێش
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
دوای 50 ساڵ دروزییەکانی سووریا سەردانی ئیسرائیل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
20 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا دانیشتوانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوخشە ناسیح وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی کوردستان پۆستی پارێزگار وەردەگرێت