
دیمەنی بەبیابانبوونی ناوچەیەکی عێراق بەهۆی وشکەساڵییەوە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ناوەندێکی ستراتیژیی لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا چەندین جۆر ئاژەڵی کێوی و ئاوی و زیندەوەر هەڕەشەی لەنێوچوونیان لەسەرە.
وێنە گەورەکە: بەپێی داتاکانی ناوەندی عێراقی بۆپاراستنی ژینگە: "بەهۆی بە بیابانبوون و وشکەساڵییەوە ساڵانە عێراق 400 هەزار دۆنم زهوی كشتوكاڵی لەدەست دەدات".
لێدوانی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندەکە ڕایگەیاند: عێراق لەنێو وڵاتانی عەرەبی پلەی پێنجەمی گرتووە لە ژمارەی ئەو ئاژەڵانەی کە هەڕەشەی لەنێوچوونیان لەسەرە، لەوانەش: ئاسک، سەگی ئاوی، ماسی فورات، بزنە کێوی، بولبولی ڕوومەت سپی، سمۆرەی ئاوی، جورج، ماسی کوێر، پڵنگ، سیسارک، مارە مەڕمەڕییەکان و مارە قۆچدارەکان.
هۆکارە زانراوەکان: دیارترین هۆکارەکان، گۆڕانەکانی کەشوهەوا، زریانی خۆڵ، بە بیانانبوون، وشکەساڵی، چالاکی مرۆیی، زیادەڕۆیی لە ڕاوکردن، ئاگرکەوتنەوەکان و نەهێشتنی دارستانەکانە.
ئەمەش بزانە: بەپێی داتاکانی کۆمپانیای "ئای کیو ئایەر"ـی سویسری، لە ساڵی 2023 لە دوای وڵاتی چاد، عێراق دووەم پیسترین هەوای هەیە لە جیهاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ لهناودەچن
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا گەرمترین شوێنی زەوی بووە
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بۆنە ناخۆشەکەی کەرکووک پێکدەهێنرێت
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرەکەی پێنجوێن هەزاران دۆنم پوش و پاوانی سوتاندووە
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات