بەهۆی کەمبارانییەوە 50٪ـی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان هی ساڵی پارە
- ژینگە
- 5 ئایار

بەنداوی دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو %50 کەمی کردووە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر سەرچاوەکانی ئاو و کەرتی کشتوکاڵ دروست کردووە.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان سێ بەنداوی گەورە و چەند بەنداوێكی بچووك هەیە، لە ڕێگەیانەوە بڕی پێویست ئاو بۆ خواردنەوە و کەرتی كشتوكاڵ گلدەدرێتەوە، هەروەها ئەو بەنداوانە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا سوودیان لێ وەردەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمساڵ لە سەرتاسەری ناوچەکان بڕی بارانبارین لە ئاستیکی نزمدا بووە، گلدانەوەی ئاو لە زۆربەی بەنداوەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزمترە، بەنداوە بچووکەکان تا ڕادەیەک باردۆخیان باشترە و بەشێکیشیان سەرڕێژ بوون.
لەلایەکی دیکەوە: بەنداوەکانی دووکان، دەربەندیخان و دهۆک بەراورد بە ساڵی پار کەمتر ئاویان گلداوەتەوە، بەشێکی زۆری ئەو ئاوەی ئێستا لە بەنداوەکاندا هەیە گلدراوەی پار ساڵە، کە بەمشێوەیە:
لە %50ـی ئاوی بەنداوی دووکان گلدراوەی پار ساڵە.
لە %60ـی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان گلدراوەی پار ساڵە.
لە %80ـی ئاوی بەنداوی دهۆک گلدراوەی پار ساڵە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا ئاوی كۆگاكراو لە هەرێمی كوردستان زیاترە لە سێ ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا، سێ بەنداوە گەورەکەی هەرێمی كوردستان توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەترسێجا ئاویان هەیە.
باکگراوند: بەنداوە گەورەکانی هەرێمی کوردستان، لە چەند ساڵێکدا ڕێژەیەکی کەمی ئاویان گلداوەتەوە و بە کەمترین ڕێژەی ئاوی گلدراوە دادەنرێن لەماوەی ڕابردوو، بەجۆرێک:
-بەنداوی دووکان لە ساڵی 1971 کەمترین ڕێژەی ئاوی تێدا بووە.
-بەنداوی دەربەندیخان چەند ساڵێک کەمترین ئاستی خۆی تۆمار کردووە، لەوانە ساڵانی 1988، 2001 بۆ 2002.
-بەنداوی دهۆک لە ساڵی 2023 ئاستی ئاوی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام ساڵی ڕابردوو ئاوێکی زۆری گلدایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
ڕێباز حەملان: هیچ کێشەیەکی تەکنیکی بۆ نەناردنی مووچە نیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی تەکنیکی هەولێر و بەغدا لە کۆبوونەوەدان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
21 تەممووز
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
21 تەممووز
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
21 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شەڕەوە نرخی کیلۆیەک هەنگوین لە غەززە گەیشتووەتە 100 دۆلار
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا وەک یەکێک لە پیسترين شارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەستنیشان دەکرێت