
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و دۆناڵد توسک سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
فەرەنسا و پۆڵەندا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بە هاوبەشی ڕووبەڕووی هەر مەترسی و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکانیان ببنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: فەرەنسا و پۆڵەندا ڕۆژی هەینی 2025-05-9، پەیماننامەیەکیان واژۆ کرد کە هەردوولا پابەند دەبن بە هاوکاریکردنی یەکتر لە ئەگەری هێرش و دەستدرێژی لایەنی سێیەم بۆ سەر هەردوو وڵاتەکە.
زانیاریی زیاتر: ڕێککەوتنەکە لە شاری نانسی ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و دۆناڵد توسک سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا واژۆ کرا، کە هەردووکیان لە بەهێزترین پاڵپشتیکارانی ئۆکراینان دژ بە لەشکرکێشی ڕووسیا.
لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند، یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی پەیماننامەکە بڕگەیەکی تایبەتە بە بەرگری لە یەکتر، ئەمە جگە لەو پارێزگاریانەی کە پێشتر ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا بۆ فەرەنسا و پۆڵەندا دابینی دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد توسک ڕاگەیاند، ڕێککەوتنمان لەگەڵ فەرەنسا ڕووداوێکی مێژووییە و پێم وایە فەرەنسا و پۆڵەندا دەتوانن لە هەر بارودۆخێکدا پابەندبن بە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان.
ئەمەش بزانە: ئەم جۆرە ڕێککەوتنە بایەخێکی زۆری بۆ پۆڵەندا هەیە، کە سنوورێکی هاوبەشی لەگەڵ ڕووسیا هەیە و چەندین جار هۆشداری داوە کە ئەویش دەکرێت ببێتە ئامانجی دەستدرێژییەکانی ڕووسیا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
عێراق تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی سووریا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە پردێ تێکشێکنرا
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان ڕووسیا چاوەڕێی ئۆکراینا دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕۆبیۆ: ترەمپ دەیەوێت جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی بێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئاگربەستی غەززە ڕادەگەیێنین